LATEST APPSGONEFREE Follow us on twitter
GearAdvice AppAdvice/TV NowGaming WatchAware

باران ( Baran English) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی

Baran English

by Abdulrahman Abdulrahman

What is it about?

باران ( Baran English) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت.

App Details

Version
2.0.3
Rating
(40)
Size
12Mb
Genre
Education
Last updated
September 18, 2018
Release date
May 15, 2017
More info

App Screenshots

App Store Description

باران ( Baran English) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت.

باشییەکانی باران ئینگلیزی (Baran English) ئەمانەن:

1- هاوکاریت دەکات تا هەنگاو بە هەنگاو و ئاست بە ئاست فێری زمانی ئینگلیزی بیت.

2- بێزار بووی لە لەبیرکردنی وشە ئینگلیزییەکان؟ ئایا دەزانی باشتیرین رێگا بۆ لەبەرکردنی وشەکان بریتییە لە تاقیکردنەوەی خۆت، ئەم بەرنامەیە بۆ هەربەشێک تاقیکرنەوەت پێدەکات، بەمەش هاوکاریت دەکات تا وشەکانت بێتەوەیاد.

3- بەشی کۆمەڵگا نزیکەی 10،000 دە هەزار وشەی تێدایە کە بۆ ئاستی مامناوەند تا وەکو ئاستی پێشکەوتوو دەبێت.

4- بەشی چات کراوەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت گوێ لە دەنگی رادیۆی ئەمریکا بگرن ونوسینەکانیان بنوسن.

5- سەدان وانەی جۆراو جۆری تێدایە لە ئێستا دا. بەڵام بە بەردەوامی بابەتی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و بەبێ نوێکردنەوەی ئەپەکە بابەتەکانت بە دەست دەگات.

6- هەستناکەی بەردەوام گوێت لە بیستینی وشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت بە جۆراو جۆر؟ یاخود زۆر کتێب و فێرکاری هەیە خوێندنەوەی وشەکان و دەربڕینەکانت بە هەڵە پێدەڵێت؟ لە باران ئینگلیزیدا بە هاوکاری پسپۆرەکانی زمانی ئینگلیزی توانیومانە شێوازی خوێندەوەی وشە و دەربڕینەکان بە کوردی بنوسین بە جوانترین شێوازی خوێندنەوە و بە ڕێنوسی کوردی. تەنها تاقیبکەوە بۆت دەردەکەوێت کە چەندەها وشەی ئاسان هەیە بە هەڵە خوێندوتەوە!

7- ئایا بە نمونە وشەی "Hot" بە "هات" یاخود "هۆت" دەخوێنیتەوە؟ لە راستیدا "هات" بە ئەمریکییە و "هۆت" بە بەریتانییە. بۆیە زۆر وشە هەیە لە زمانی ئینگلیزی سەرت لێدەشێوێت کە چۆن دەخوێندرێتەوە، ئێمە هەوڵمان داوە هەم بە شێوازی خوێندنەوەی ئەمریکی و هەم بە بەریتانی لە ئەپەکە شێوازی خوێندنەوەی وشەکە بنوسین.

8- هەر وانەیەک بکەیتەوە ئەوا بە شێوەی دەرهێل ( ئۆفلاین) لات تۆمار دەبێت و هەرکاتێک کاتت هەبوو بەبێ ئینتەرنێت وانەکان دەخوێنیتەوە. وانەکان قەبارەیەکەیان زۆر کەمە کە هەموویان کەمترن لە 1 مێگابایت و بەمەش رەچاوی هێڵی ئینتەرنێت کراوە لە کوردستان

9- ئەپەکە چەند وانەیەکی بێ بەرامبەری تێدایە و دەتوانی سەیریان بکەیت، بەڵام بۆ چالاککردنی هەموو وانەکان ئەوا پێویستە ئەپە بکڕیت. نرخی ئەپەکە زۆر هەرزانە تەنها 2000 هەزارە.

ئەوانەی کە دەپرسن بۆ ئەم ئەپە بە پارەیە؟
وەڵام: ئەم ئەپە شەونوخونی نزیکەی ساڵێکە تا بەرهەم هاتووە جگە لە تێچووی مادی. بۆیە گەر تەنها کتێبێکی بچوکی ئینگلیزی بکڕیت لە بازار ئەوا نرخی لە 5000 زیاترە، جگە لەوەی ئەو تایبەتمەندییانەی تێدانییە کە لەم ئەپە ئاسانکاری بۆ کردوویت.

Disclaimer:
AppAdvice does not own this application and only provides images and links contained in the iTunes Search API, to help our users find the best apps to download. If you are the developer of this app and would like your information removed, please send a request to takedown@appadvice.com and your information will be removed.