LATEST APPSGONEFREE Follow us on twitter
GearAdvice AppAdvice/TV NowGaming WatchAware

-دەتەوێت ھەموو پێداویستیەکانی دەرمانخانە بکڕیت و بە زمانی کوردی زانیاری بەدەست بێنی؟

Vary Pharmacy

by Rexsolutions

What is it about?

-دەتەوێت ھەموو پێداویستیەکانی دەرمانخانە بکڕیت و بە زمانی کوردی زانیاری بەدەست بێنی؟

App Details

Version
1.5
Rating
(8)
Size
22Mb
Genre
Utilities Medical
Last updated
January 26, 2021
Release date
November 20, 2020
More info

App Screenshots

App Store Description

-دەتەوێت ھەموو پێداویستیەکانی دەرمانخانە بکڕیت و بە زمانی کوردی زانیاری بەدەست بێنی؟

-ئێمە ئەم ئەپڵیکەیشنەمان خستۆتە بەر دەستی ئێوە و بەڕێزت دەتوانیت ھەموو زانیاریەکی پێویست لەم ئەپڵیکەیشنە بە زمانی شیرینی کوردی بەدەستبێنیت.

-لێرە دەتوانیت بە ئۆنلاین بازاڕ بکەیت و بە سیستەمی گەیاندن بەرھەمەکان لە بەردەم ماڵەکەت یاخود شوێنی کارەکەت وەربگریت.

-دەتوانیت ڕەچەتەی دەرمانەکەت لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە بۆ ئێمە بنێریت، ئێمەش لە لایەن پزیشکی دەرمانسازەوە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بوونی ساردکەرەوە دەرمانەکەت دەخەینە بەردەست.

-ئەم ئەپڵیکەیشنە تایبەتە بە دەرمانخانەی ڤاری کە دەرمانخانەیەکی فراوانە و دوو لقی سەرەکی ھەیە لە شاری سلێمانی ھەروەھا شەو و ڕۆژ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کراوەیە.

-شێوازی پارەدان لەم ئەپڵیکەیشنە بە شێوەی ( Cash on delivery )ە واتا دوای وەرگرتنی بەرھەمەکەت ئینجا پارە دەدەیت.

-چی دەست دەکەوێ لە دەرمانخانەی ڤاری؟

-دەرمانخانەی ڤاری هەستاوە بە دابینکردنی ئەم پێداویستیانە:

١- زۆرینەی جۆری دەرمانی زۆربەی کۆمپانیاکانی ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن کوالیتی کۆنتڕۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

٢-بونی زۆرینەی ئەو دەرمانانەی کە بۆ نەخۆشی درێژخایەن بەکاردێن و نەخۆش بەردەوام دەیانکڕێت.

٣- پێداویستی جوانکاری بە تایبەتی هی براندە بەناو بانگەکان ھەروەھا ئەو براندانەی کە پزیشکە پسپۆڕەکان پشتڕاستی کوالتیەکانیان دەکەنەوە.

٤-مەیک-ئەپی براندە جیھانیەکان ھەروەھا ھەموو پێداویستیکانی تر کە لە کاتی بەکارھێنانی مەیک-ئەپدا پێویستن.

٥-زۆر ینەی زۆری شیری منداڵ (شیری ئاسایی و شیری پزیشکی) بۆ هەموو تەمەنەکان وە هەندێ شیری تایبەت بە دایکانی شیردەر ھەروەھا جۆری جیاوازی سیریلاک.

٦-دایبی و بوتڵی شیر و زۆرینەی پێداویستیە سەرەکیەکانی منداڵ.

٧-جۆرە جیاوازەکانی پێداویستی دەم و ددان لە ڤڵچەی ئاسای و ڤڵچەی تەل و فڵچەی تایبەت بە نێوان ددانەکان ھەروەھا جۆرە جیاوازەکانی هەویری ددان و غەرغەرەی ناو دەم, لەگەڵ پاکەرەوەی تاقم و چەندین پێویستی تر.

٨-زۆربەی پێداوستیە پزیشکیەکانی وەک باندج و جۆرەکانی لەزگە و کانیولا و ماددەی پاکردنەوە و پێداویستیەکانی تر.

٩- هەموو جۆرەکانی پشتێنی ورگ و پشت و جۆرەکانی کۆلەری مل و پێداویستیەکانی شکاوی.

١٠-زۆربەی جۆرەکانی فلود ٥٠٠سس و ١٠٠ سس کە بۆ نە خۆش هەڵدەواسرێت لە کاتی پێویست.

١١-عارەبانەی نەخۆش و دارشەق و کورسی بۆ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت.

١٢- پێداویستیەکانی خێزان و هاوسەران (لە پیاوان و خانمان) بە هەموو جۆرەکانی.

Disclaimer:
AppAdvice does not own this application and only provides images and links contained in the iTunes Search API, to help our users find the best apps to download. If you are the developer of this app and would like your information removed, please send a request to takedown@appadvice.com and your information will be removed.