بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
Vet Dict
What is it about?
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
App Store Description
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ڤێت دیکت یەکەمین فەرهەنگی تایبەت بە پزیشکی ڤێتیرنەریە کە بەشیوەیەک داڕیژراوە بتوانیت ببێت بە سەرچاوەیەکی بەسود بۆ خوێندکاران.
تایبەتمەندیەکانی فەرهەنگەکە:
زیاتر لە 4000 زاراوەی زانستی بە پێناسە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی.
بەشی دەرمانەکان کە زانیاری زیاتر لە ١٠٠ دەرمانی ڤێتێرنەری تێدایە، لەوانەش بەکارهێنان، کاریگەرییە لاوەکییەکان و زانیاری زیاتر دەربارەی دەرمانەکە.
بەشی نەخۆشییە باوەکان کە زیاتر لە ١٠٠ حاڵەتی باو لە پزیشکی ڤێتێرنەریدا دەگرێتەوە، لەگەڵ زانیاری ورد دەربارەی نەخۆشیەکەو ڕیگاکانی چارەسەرکردنی.
هەروەها بەشی وەرگێرانی تیدایە کە بەکارهێنەر دەتوانیت ئەو زانیاریانەی کە بەزمانی تر نوسراوە وەربگێریتەوە سەر زمانی کوردی بە ئاسانترین شیوە هەروەها بەشی فێرکاری و نەشتەرگەری تیدایە کە چەندین ڤیدیۆی بەسود دانراوە تاوەکوو فێرخواز سودی لێ ببینیت.
هەروەها فەرهەنگەکە تایبەتمەندییەکی بەهێزی گەڕانی هەیە بۆ بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بە خێرایی زاراوە، دەرمان، یان نەخۆشییە تایبەتەکان بدۆزنەوە بەتەنها بە یەک کلیک. ئەمە جگە لەوەی بەردەوا فەرهەنگەکەمان لە بەرەوپێشچووندا دەبێت ڤیدیۆی فیرکاری و دەرمان و نەخۆشی و زاراوەی زیاتری بۆ دادەنرێت.
تکایە دڵنیابە کە پەیوەندیت بە ئینتەرنێتەوە هەیە بۆ ئەوەی کارایی تەواوت هەبێت.
لەکۆتاییدا دەڵیین کە هیچ کارێکی مرۆڤ بێ هەڵەو کەمووکورتی نییە بۆیە ئەگەر هەڵەیەکت بەدی کرد یان پێشنیارێکت هەبوو بۆ بەرەو پێشبردنی فەرهەنگەکە ئەوا ئاگادارمان بکەوە بە دنیایەک ڕێز و سوپاسەوە.
پەرەپێدەر: شادمان عثمان
AppAdvice does not own this application and only provides images and links contained in the iTunes Search API, to help our users find the best apps to download. If you are the developer of this app and would like your information removed, please send a request to takedown@appadvice.com and your information will be removed.